ڕێـکخراوی داکۆکیکار له مافه‌کان Freedom House ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی جیهان که ئێرانیش یه‌کێـکیانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێـگای نوێ بدۆزنه‌وه بۆ سـنووردارکردن و چاودێریکردنی تۆڕی ئنته‌رنێت.
له‌و باره‌یه‌وه شه‌هاب شه‌یخی ڕۆژنامه‌وانی کورد له تاران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌ڵێت حکومه‌تی ئێران خۆی به ڕاسـته‌وخۆ ڕایگه‌یاندووه که پاره و پـولێـکی زۆری ته‌رخان کردووه بۆ سـنووردارکردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه و ئه‌و سـایتانه‌ی که زانیاری ئیتلاعاتی ده‌گه‌یه‌نن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:56 خوله‌كه.