Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ست به‌ گه‌شـته‌که‌ی بۆ ئه‌وروپا ده‌کات


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا یه‌که‌م گه‌شـتی فه‌رمی خۆی بۆ هه‌رێمی ئه‌وروپا سـازده‌دات بۆ به‌شـداریکردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی وڵاتانی پـیشه‌سـازی و گه‌شـه‌کردووی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ له‌نده‌ن ناسـراو به‌ کۆمه‌ڵی G20 ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی وڵاته‌ گه‌وره‌کانی جیهاندا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز ئۆباما به‌ ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمزی ڕاگه‌یاند که‌ کۆمه‌ڵی 20 وڵاتی پـیشـه‌سـازی و گه‌شه‌کردوو ده‌بێت په‌یامێـکی توند بده‌ن سه‌باره‌ت به‌ یه‌ک‌ڕیزی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وی قه‌یرانی ئابووری نێونه‌ته‌وه‌یی.

زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان لۆمه‌ی ئه‌مریکا ده‌که‌ن و وه‌باڵی ئه‌و قه‌یرانه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌سـتۆی سـیسـتمی بانکه‌کانی ئه‌مریکاوه‌.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ به‌ڕێز ئۆباما ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی هاوبه‌ندی ناتۆ بـبێت له‌ شـاری سـتراسبێرگی فه‌ره‌نسـا ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سه‌نگی بخاته‌ سه‌ر ئه‌فغانسـتان.

سه‌رۆک ئۆباما به‌نیازه‌ 21 هه‌زار سه‌ربازی دیکه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان بکات وه‌کو به‌شـێـک له‌ سـتراتیژیـیه‌تی نوێی شه‌ڕ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG