له‌شـکری ژاپـۆن ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێ موشه‌ک تێـکشـکێنی که به تیشـکی له‌یزه‌ر ئاڕاسـته‌ده‌کرێن دابه‌ست.
هاوکات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ژاپـۆن و کۆریای باشور هه‌مووان ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کۆریای باکور هه‌رچ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی ئه‌نجام بدات، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ تاوتوێکردنی ده‌برێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنێی نێوان هه‌رسێ وڵات له واشـنتن، نێراوی ناوه‌کی ژاپـۆنی ئه‌کیتاکا سایکی به په‌یامنێرانی گوت هاویشـتنی هه‌ر موشه‌کێـک له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه پـێشـێـلی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه و ده‌سـتبه‌جێ ئه‌و دۆزه‌یه پـێشـکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌مریکا و ژاپـۆن و هه‌روه‌ها کۆریای باشور هه‌رسێ وڵات کۆریای باکور به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن له ژێر په‌رده‌ی هه‌ڵـدانی سه‌ته‌لایت بۆ واڵای ئاسـمانی توانای موشـه‌کی بالیسـتی خۆی تاقی ده‌کاته‌وه.
هاوکات کۆریای باکور ده‌ڵێت ئه‌و به‌نیازه له نێوان ڕۆژانی چوار هه‌تا هه‌شـتی مانگی داهاتوودا سه‌ته‌لایتێـک بۆ مه‌به‌سـتی په‌یوه‌ندی بێ سیم ڕه‌وانه‌ی واڵای ئاسـمانی بکات.
له لایه‌کی تره‌وه دوێنێ ژاپـۆن و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌سـتیان به ئاماده‌کردنی به‌ربه‌سـتی موشـه‌کی کرد، ئه‌مه‌ش به‌ر له‌وه‌ی کۆریای باکور وه‌ک خۆی ده‌ڵێت سه‌ته‌لایته‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی ئاسـمان بکات.