Accessibility links

حامید کارزایی په‌سنی ستراتیژیـیه‌تی نوێی ئه‌مریکا بۆ ئه‌فغانسـتان ده‌دات


سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایی پـشـتیوانی له‌ سـتراتیژیـیه‌تی نوێی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئه‌فغانسـتان ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ ڕێـک ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌لی ئه‌فغانسـتان هیوای بۆ ده‌خوازن.

به‌ڕێز کارزایی له‌ میانه‌ی کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا په‌سـنی پـلانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای دا و گوتی ئه‌مه‌ له‌وه‌ باشـتره‌ که‌ ئه‌و چاوه‌ڕوانی ده‌کرد.

وته‌کانی ڕێبه‌ری ئه‌فغانسـتان ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ بوو که‌ باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سـتراتیژیـیه‌تی نوێی بۆ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان ڕاگه‌یاند که‌ ناردنی هه‌زاران سه‌ربازی زیاتری بۆ ئه‌فغانسـتان له‌خۆگرتووه‌ و هه‌روه‌هاش جه‌ختکردنه‌وه‌یه‌کی زیاتریش له‌ بواری دیپـلۆماسی ناوچه‌که‌ بۆ شـکسـ‌ت‌پـێدانی ئه‌لقاعیده‌ و هاوپه‌یمانه‌کانی.

دوێنێ هه‌ینی و له‌ کۆشـکی سـپی سه‌رۆک ئۆباما گوتی کێشـه‌که‌ هه‌روا دێت و مه‌ترسـیدارتر ده‌بێت، وه‌ ده‌شـڵێت یاخیبووان کۆنتڕۆڵی چه‌ند به‌شـێـکی ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان ده‌که‌ن و هێرشه‌کانیش بۆ سه‌ر هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکی و هاوپه‌یمانێتی ناتۆ و بۆ سه‌ر حکومه‌تی ئه‌فغانسـتانیش به‌ شـێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاتر بوون له‌م حه‌وت سـاڵه‌دا که‌ تاڵیبان له‌ ده‌سه‌ڵات لادراون.

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئامانج له‌م سـتراتیژیـیه‌ نوێـیه‌ بۆ ڕاگرتن و هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ و له‌ناوبردنی ئه‌لقاعیده‌ و هاوپه‌یمانه‌کانیشێـتی و هه‌روه‌ها بۆ ده‌رکردنیانه‌ له‌و شـوێنانه‌ی داڵده‌دانیان له‌ پاکسـتان و ڕێگه‌گرتنیش له‌وه‌ی له‌ناو ئه‌فغانسـتاندا خۆیان ڕێـکبخه‌نه‌وه‌.

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت 4 هه‌زار سه‌ربازی زیاتر ده‌نێرێت بۆ ئه‌فغانسـتان بۆ مه‌شـقپـێـکردنی هێزه‌ چه‌کداریـیه‌کانی وڵاته‌که‌ و بێ له‌وه‌ش 17 هه‌زار سه‌ربازی تریش ده‌نێرێت بۆ ئه‌فغانسـتان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG