ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌ناتۆلیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت دادگایه‌کی تورکی کۆلۆنێـلێـکی له‌شـکری به ده‌سـتهه‌بوونی له کوشـتنی که‌سـانی کورد له نه‌وه‌ده‌کاندا تۆمه‌تبارکردووه.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه دادگایه‌ک کۆلونێـل (عه‌قید) جه‌مال ته‌میزۆزی تۆمه‌تبارکردووه پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ئێسک و پـروسکیان له هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی سـلۆپی و جه‌زیره دۆزیوه‌ته‌وه که گومان ده‌کرێت هی ئه‌و که‌سـانه‌بێت که بێ‌سه‌روشـوێن بوون.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان جه‌مال ته‌میزۆز وه‌ک کاپـتنێـک (نه‌قیب) له سـه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا له‌و ناوچه‌یه خزمه‌تی سه‌ربازی کردووه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی جه‌زیره کامیل ئاتاک ئه‌ویش تۆمه‌تبارکراوه، که له‌و ده‌مه‌دا وه‌ک سه‌رۆکی چه‌کدارانی خۆجێی له‌گه‌ڵ له‌شـکری تورکی له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد شه‌ڕی کردووه.