ئه‌و لێـپـرسـراوه ئهمریکایییهی به باڵوێزی داهاتووی ئه‌مریکا بۆ عێراق دهسـتنیشـانکراوه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاماده‌ی به‌رده‌م کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پـیران ده‌بێت، هاوکات هه‌ندێـک له یاسادانه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆن گومانیان له توانا و لێـهاتوویی دهسـتنیشـانکراوهکه هه‌یه که بتوانێت ئه‌رکه‌که‌ی وه‌ک باڵوێز به‌جێبگه‌یه‌نێت.
کرسـتۆفه‌ر هێـڵ ئه‌وه‌ی نێردراوی سه‌ره‌کی ئه‌مریکا بوو له وتوێـژهکانی په‌یوه‌ست به کۆتایی هێنانی پـرۆگرامی ناوه‌کی کۆریای باکور بۆ باڵوێزی ئه‌مریکا له عێراق دهسـتنیشـانکراوه، وه هه‌روه‌ها کۆشـکی سـپی داکۆکی له کرسـتۆفه‌ر هێـڵ کردووه و به که‌سێـکی ئه‌وپه‌ڕی به توانا بۆ ئه‌و پـۆسـته ناودێر ده‌کات.
که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا سـیناتۆرانی کۆماری جۆن مه‌ککه‌ین و هه‌روه‌ها لینزی گراهامی سـتانی کارۆلاینای باشور ڕه‌خنه‌یان له کۆنگرس گرتووه و ده‌ڵێت به‌ربژاری ئه‌مریکایی کرسـتۆفه‌ر هێـڵ بۆ پـۆسـتی باڵوێزی داهاتووی ئه‌مریکا شـاره‌زایی له کاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نیـیه و هاوکات تۆمارنامه‌ی کاره‌که‌شی په‌یوه‌ست به وتووێـژه‌کانی کۆریای باکور مشـتومڕاویـیه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو سـیناتۆری کۆماری داوایان له سه‌رۆک باراک ئۆباما کردووه چاو به به‌ربژارکردنی کرسـتۆفه‌ر هێـڵ بۆ ئه‌و پـۆسـته بخشـێـنێـتهوه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه کرسـتۆفه‌ر هێـڵ له لایه‌ن سه‌رۆکی کۆمیـتهی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سـینات و جۆن کێری سـیناتۆری دیموکرات و هه‌روه‌ها له لایه‌ن سـیناتۆری کۆماری ڕیچارد لووگهرهوه پشـتگیری لێـکراوه.