سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت من هێشـتا هه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت حکومه‌تێـکی زیاتر توندڕه‌وی ئیسـرائیلی پـێـکبهێنرێت هێشـتا هه‌ر شـیانی به‌ده‌سـتهێنانی ئاشـتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا هه‌یه.
به‌ڕێز ئۆباما دوێنی له میانه‌ی کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی ڕه‌وشی هه‌نووکه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌کان به‌رده‌وامی نابێت. هاوکات له وته‌که‌یدا باراک ئۆباما به‌ڵـێنی ئه‌مریکای بۆ به‌ره‌وپـێشـبردنی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی دووپات کرده‌وه که به هۆیه‌وه ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌کان شـان به شـانی یه‌کتری به ئاشـتی و ئارامی بژین.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌مریکا له درێژه‌ی وته‌که‌یدا گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا ئه‌و له‌مه‌ڕ هێنانه گۆڕی ئاشـتی له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ی زۆر مه‌به‌سـته.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد به ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئه‌وه‌ی پـۆسـتی سه‌رۆکی ئه‌مریکای گرته ده‌سـت به خێرایی سـیناتۆری ئه‌مریکایی جۆرج میچڵی به نێردراوی تایبه‌تی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـت ده‌ستنیشـان کرد.