گوته‌بێژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد بنکه له باکوری عێراق داواکه‌ی حکومه‌تی عێراق بۆ دانانی چه‌که‌کانیان و یاخود خاکی عێراق جێبهێڵن ڕه‌تکرده‌وه.
پـێشـتر ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدا له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵـڵا گول، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق پارتی کرێکارانی کوردسـتانی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی دوو بژاره‌یان له به‌رده‌مدایه یان ئه‌وه‌تا چه‌که‌کانیان دابنێن و یاخود عێراق جێبهێڵن.
گوته‌بێژی په‌که‌که ئه‌حمه‌د ده‌نیز به ڕۆژنامه‌وانانی گوتووه په‌که‌که هیچ پـلانێـکی بۆ جێبه‌جێـکردنی داواکانی سه‌رۆکی عێراق نیـیه.
شـایانی باسه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا به هۆی بوونی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له باکوری عێراق زیانی پـێـگه‌یشـتووه.
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا بهێنێت که یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆکێـکی تورکی بووه بۆ عێراق له ماوه‌ی زیاتر له 30 سـاڵدا.
به‌ڕێز گول ڕۆژی سێشه‌ممه به جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆبۆوه.