ڕادیۆی ئیسرائیلی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی ده‌سـتنیشـانکراو له‌گه‌ڵ ئێهود باراکی ڕابه‌ری حزبی کاری میانڕه‌و گه‌یشـتنه سه‌ودایه‌کی پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌واڵه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن حزبی کار به‌م زووانه ده‌نگدانێـک له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنه‌که سـازده‌دات، ئه‌وه‌ی ڕێـگا به مانه‌وه‌ی به‌ڕێز ئێهود باراکی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلی ده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شـێـک له سه‌ودای دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی ئیسرائیلی.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه زۆرینه‌یه‌ک له یاسـادانه‌رانی حزبی کاری ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئه‌وان له دژی به‌شـداریکردنن له حکومه‌تی هاوبه‌ندی بنیامین ناتانیاهو، ئه‌وه‌ی حزبی لیـکۆدی ڕاسـتڕه‌و و نه‌ته‌وه په‌رسـتان و هه‌روه‌ها حزبی شـاسی له‌خۆده‌گرێت.
هاوکات شـیکه‌ره‌وانی سـیاسی له ئیسرائیل ده‌ڵێن حکومه‌ته هاوبه‌ندیـیه‌که وا پـێـده‌چێت زۆر گشـت‌گێر و هه‌روه‌ها میانڕه‌وبێت به‌و مه‌رجه‌ی حزبی کار ڕێـکه‌وتنه‌که په‌سه‌ندبکات.
ئه‌گه‌ر سه‌وداکه په‌سه‌ندکرا ئه‌وا حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی نوێی ئیسرائیلی ده‌رفه‌تی هاوبه‌شـیکردنی سـیاسی ده‌داته به‌ڕێز بنیامین ناتانیاهو، ئه‌وه‌ی له کۆی 120 کورسی په‌رله‌مانی خاوه‌نی 66 کورسـیـیه.