به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردنی له‌گه‌ڵ باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌سه‌ر پـێشـڕه‌ویی‌یه‌کان له ئه‌فغانسـتان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوسـترالی گێڤن ڕه‌د ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ردانی کۆشـکی سـپی ده‌کات.
ئه‌م کۆبوونه‌وه لووتکه‌یی‌یه‌ی نێوان هه‌ردوو ڕابه‌ری ئه‌مریکا و ئوسـترالیا له‌و ده‌مه‌دایه هاوڵاتیـیانی ئوسـترالی ده‌ڵێن ئه‌وان له دژی ناردنی سه‌ربازانی دیکه‌ی ئوسـترالین بۆ ئه‌فغانسـتان.
ده‌نگده‌رانی ئوسـترالی ئه‌وانه‌ی ڕایان وه‌رگیراوه، وه ئاماره‌که له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ئوسـترالیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه وا ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئوسـترالیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ له دژی ڕه‌وانه‌کردنی سه‌ربازانی دیکه‌ی ئوسـترالین بۆ ئه‌فغانسـتان.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئوسـترالیا هه‌نووکه 1100 سه‌ربازی له ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه.
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی ڕاپـرسـینه‌که دوابه‌دوای کوژرانی 2 سه‌ربازی ئوسـترالی بوون، ئه‌وانه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ئه‌فغانسـتان کوژران و به‌و جۆره ژماره‌ی کوژراوانی سه‌ربازانی ئوسـترالی گه‌یانده 10 سه‌رباز.