به مه‌به‌سـتی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری جیهانی و خۆ لادان له ڕوودانی قه‌یرانی ئابووری له ئاینده‌دا، له‌و پـێناوه‌دا سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما وا داوا له ڕابه‌رانی جیهان ده‌کات کاردانه‌وه‌ی دلێرانه و گشـتگیر و هه‌روه‌ها هاوئاهه‌نگ پـیاده‌بکه‌ن.
له وتارێـکی ڕاوبۆچووندا ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئنته‌رناشـناڵ هێراڵ تربیون بڵاوی کردۆته‌وه، تیایدا به‌ڕێز ئۆباما ده‌ڵێت هیوا ده‌خوازم کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی ناسـراو به گرووپی 20 ئه‌ندامی، ئه‌وه‌ی مه‌زنترین وڵاتانی خاوه‌ن ئابووری جیهانی به‌شـداری تیادا ده‌که‌ن و بڕیاره له له‌نده‌ن له مانگی داهاتوودا سـازبدرێت هیواخوازم کۆبوونه‌وه‌که بـبێته هانده‌رێـک بۆ کاردانه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته.
سه‌رۆکی ئه‌مریکا داوا له گروپی 20 ئه‌ندامی ده‌کات ئه‌وانیش جێپـێی واشـنتن هه‌ڵـگرن و په‌یڕه‌وی ڕێبازی جێبه‌جێـکردنی کاردانه‌وه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری ئابووری بکه‌ن، ئه‌وه‌ی گشه‌ی ئابووری لێـده‌که‌وێته‌وه.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی پـێویسـته ڕابه‌رانی جیهانی چوارچێوه‌یه‌کی کارنامه‌ی هاوبه‌ش په‌سه‌ندبکه‌ن تیایدا ڕوون و ڕه‌وانی و به‌رپـرسـیارێتی له سـیسـتمی دارایی جیهانیدا مسـۆگه‌ر بکات. ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه بانکی ناوه‌ندی جیهانی ئه‌ویش وا پـێشـنیازی گۆڕانکاری له سـیسـتیمی دارایی‌دا ده‌کات، ئه‌و سـیسـتمه‌ی که دۆلاری ئه‌مریکایی تیایدا زاڵ و باڵاده‌سـته.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی ناوه‌ندی چینی داوای دراوێـکی نوێی جیهانی ده‌کات که له لایه‌ن سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه کۆنتڕۆڵ بکرێت.