Accessibility links

واشـنتن پـلانێـکی نوێی خۆی بۆ ڕزگارکردنی بانکه‌کان ئاشـکرا ده‌کات


کاربه‌ده‌سـتان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پـلانێـکی نوێـیان له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ وه‌ک ده‌گوترێت بۆ کڕینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌هم و سه‌نه‌دانه‌یه‌ که‌ زیان له‌ بانکه‌کان ده‌ده‌ن.

له‌م پـلانه‌دا داوای تا 100 ملیار دۆلار کراوه‌ له‌ پاره‌ی حکومه‌ت تا له‌ وه‌گه‌ڕخسـتنی سه‌رمایه‌ی که‌رتی تایبه‌تدا به‌کاربهێنرێت.

به‌رنامه‌ی وه‌گه‌ڕخسـتنی سه‌رمایه‌ی گشـتی و تایبه‌ت پاره‌ی باجده‌رانی ئه‌مریکی تێـکه‌ڵ ده‌کات له‌گه‌ڵ دارایی که‌رتی تایبه‌ت بۆ کڕینی بایی نزیکه‌ی 500 ملیار دۆلار تا یه‌ک ترلیۆن دۆلار له‌ سه‌هم و سه‌نه‌داتی خراپی بانکه‌کان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG