ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆک کۆماری تورکیا عه‌بدوڵڵا گول به یاوه‌ری شـاندێـکی باڵای وڵاته‌که‌ی گه‌یشـته به‌غدای پایته‌ختی عێراق، که به یه‌که‌م سه‌ردان تۆمار ده‌کرێت له ماوه‌ی 33 سـاڵی ڕابردوودا بۆ خاکی عێراق.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی‌یه‌وه له کۆشـکی کۆماری به‌خێرهاتنی لێـکرا.
پاشـان کۆبوونه‌وه‌کانی ده‌سـتیپـێـکرد که ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی دۆسێی ئاسایشی سـنووری وڵاته‌که‌یه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتان و کێشه‌ی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانی تورکیا که له سه‌ر سـنووره‌کانی عێراق و تورکیا سه‌قامگیرن.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش نێچیرڤان بارزانی گه‌یشـته به‌غدا بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا گول سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رێـک بۆ ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها کۆمسـیۆنی باڵای هاوکاری نێوان دوو وڵاتی دراوسێ یه‌کێـکی تر بوو له‌و خاڵانه‌ی که هه‌ردوو لایان باسـیان لێوه‌ده‌کرد، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـکی گونجاو سه‌باره‌ت به چه‌کداره‌کانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له‌سه‌ر خاکی عێراق.
پاشـان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش بۆ هه‌ردوو سه‌رۆک به‌سـترا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ته‌واوی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.