Accessibility links

ئێران به‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما خۆشـحاڵه‌


ئێران خۆشـحاڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌شه‌ی سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما بۆ په‌یوه‌ندی باشـتری نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌، به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت گوتن به‌ ته‌نها به‌س نیـیه‌.

هاوه‌ڵێـکی باڵای سه‌رۆکی ئێران (عه‌لی‌ئه‌کبه‌ر جه‌وان‌فکر) ڕایگه‌یاند پـێویسـته‌ ئه‌مریکا به‌ کرده‌ی گونجاو گوته‌کانی بسه‌لمێنێت. ناوبراو گوتیشی پـێویسـته‌ ئه‌مریکا هه‌وڵی چاکـکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ بدات که‌ ئه‌نجامی دابوون، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پـێویسـته‌ ئه‌مریکا گۆڕانکاری له‌ ناوه‌رۆکی ڕێبازه‌کانیدا بکات سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ تاراندا.

هاوکات سه‌رۆکی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا ڕایگه‌یاند ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ په‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان واشـنتن و تاراندا هه‌ڵـبداته‌وه‌.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ ڕووسـیا خۆشـحاڵی سه‌باره‌ت به‌ پـێشـنیازی به‌ڕێز ئۆباما به‌رامبه‌ر به‌ ئێران ده‌ربڕی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG