Accessibility links

شوان محه‌مه‌د ده‌ڵێت چیتر ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌م شـێوه‌یه‌ ناتوانێت حوکمڕانی بکات

  • موعته‌به‌ر که‌ریم

گۆڤاری نیوزویـک (Newsweek) له‌ ژماره‌ی ڕۆژی 23 ی مانگی سێدا وتارێـکی له‌ ژێر ناونیشـانی " The Myth of Kurdistan" بڵاوکردۆته‌وه‌ واته‌ ئه‌فسـانه‌ی کوردسـتان،‌ تیایدا باس له‌ ئه‌مڕۆی کوردسـتانی عێراق کراوه‌ و ده‌ڵێت ئێسـتا عێراق زیاتر گه‌شه‌ی کردووه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتاندا که‌ جاران وه‌ک نموونه‌یه‌ک بۆ عێراق باسی لێوه‌ ده‌کرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ شـوان محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ کردووه‌.

شوان محه‌مه‌د ده‌ڵێت به‌م شـێوه‌ حوکمڕانیـیه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناتوانێت حوکمڕانی خه‌ڵـک بکات، بۆیه‌ پـێویسـته‌ یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ یه‌ک جیابکرێنه‌وه‌، دووه‌م شه‌فافیـیه‌تێـکی ته‌واو به‌ بواری دارایی بدرێت، سێهه‌م جێ‌گۆڕکێـی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا بکرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 18:31 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG