سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کۆتایی به گه‌شـته دوو ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ سـتانی کالیفۆرنیا ده‌هێنێت و دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی له شـاره‌وانی سـتانه‌که و به‌شـداریکردنی له پـرۆگرامی ئاخافتنی دره‌نگانی شه‌و که بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌سـتهێنانی پشـتگیریـیه بۆ سـیاسه‌ته‌کانی ئابووری خۆی کرد و سه‌نگی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک بوون.
دوێنی چوارشه‌ممه به‌ڕێز ئۆباما وتاری بۆ جه‌ماوه‌رێـکی 1300 که‌سی له لایه‌نگرانی له شـارۆچکه‌ی کۆسـتا مێسای باشوری کالیفۆرنیا پـێشـکه‌ش کرد. شـارۆچکه‌ی ناوبراو زیانێـکی گه‌وره‌ی به هۆی داڕمانی ئابووری ئه‌مریکاوه‌ی لێـکه‌وتووه.
له وته‌که‌یدا بۆ لایه‌نگرانی سه‌رۆک باراک ئۆباما گوتی ئه‌م گێژاوی ئابووری هه‌نووکه‌ی وڵاتی تێدایه میراتی به‌شی دارایی‌یه بۆم به‌جێ ماوه، به‌ڵام به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی ئه‌و به‌رپـرسـیارێتی چاکردنه‌وه‌ی ئه‌و بێ سه‌روبه‌ریه‌ی دارایی وڵات ده‌گرێته ئه‌سـتۆ.
هاوکات له درێژه‌ی وته‌که‌یدا بۆ ئاماده‌بووان به‌ڕێز ئۆباما دانی به‌و ڕاسـتیه‌دا نا که ئێسـتا توڕه‌یی هاتۆته گۆڕێ به هۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی دراوه به کارگێڕانی گرووپی بیمه‌ی مه‌زنی ناسـراو به ئه‌مریکای نێونه‌ته‌وه‌یی و مشـتومڕیشی هێناوه‌ته گۆڕێ.
ئه‌و گرووپه که به ملیاره‌ها دۆلاری وه‌ک بوجه له کۆمه‌کی فیدراڵی ئه‌مریکا وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها گوتیشی ئامانجی ئێسـتا ئه‌وه ده‌بێت دڵنیا بین ئه‌م جۆره زیادڕه‌ویـیانه له داهاتوودا دووباره نه‌بنه‌وه. له میانه‌ی پـرسـیار و وه‌ڵامدا ئاماده‌بووان زیاتر سه‌نگیان خسـته سه‌ر ئاسۆی چاکبوونه‌وه‌ی ئابووری.