Accessibility links

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان له‌شـکری کۆریای باکور دوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکایی‌یان ده‌سـتگیرکردووه‌


ده‌زگای میدیای کۆریای باشور ده‌ڵێت سه‌ربازانی کۆریای باکور دوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکایی‌یان له‌سه‌ر سـنووری باکوری وڵات ده‌سـتگیرکردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵیـیه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن دوو ڕۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌مریکایی‌یه‌که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕووباری یالوو که‌‌ نێوانی سـنووری کۆریای باکوری چینه‌ ده‌سـتگیرکرابوون. ده‌شـڵێن هه‌ردووکیان هۆشـیاری پاسه‌وانانی باکوریان بۆ وێنه‌گرتن فه‌رامۆش‌کردبوو.

هاوکات هه‌واڵه‌کان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن ئه‌و دوو خانمه‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ کار بۆ کۆمپانیای هه‌واڵه‌کانی ناسـراو به‌ ته‌له‌فیزیۆنی هه‌نووکه‌یی بنکه‌ له‌ سـتانی کالیفۆرنیا ده‌که‌ن.

ئه‌وه‌ی شــایانی گوتنه‌ وته‌بێژی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ سـیۆلی پایته‌ختی کۆریای باشور مه‌سه‌له‌که‌ی گه‌یاندۆته‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، وه‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی له‌ زاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت ئێسـتا لێـپـرسـراوانی ئه‌مریکایی پـێـکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی چیندا کارده‌که‌ن تاوه‌کو زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ شـوێن و چاره‌نووسی ڕۆژنامه‌وانه‌ ئه‌مریکایی‌یه‌کانیان ده‌سـتپکه‌وێت.

ڕووداوی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ ئه‌مریکایی‌یه‌ له‌و ده‌مه‌دایه‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان کۆریای باکور و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ قۆناغێـکی ناسک و هه‌سـتیاردایه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ئاکامی ئه‌وه‌ی کۆریای کۆمۆنیست خۆی بۆ هه‌ڵـدانی سه‌تلایتێـک بۆ واڵای ئاسـمانی له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئاماده‌ ده‌کات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG