ئێدوارد لیدی لێـپـرسـراوی باڵای ئه‌مه‌ریکه‌ن ئنته‌رناشـناڵ گرووپ یاخود AIG له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا له لایه‌ن کۆمیته‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکاوه لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
زۆربه‌ی یاسادانه‌ران ناڕه‌زایی و توڕه‌بوونیان ده‌ربڕیوه له به‌رامبه‌ر بڕیاری ئه‌و کۆمپانیا گه‌وره‌یه‌ی بیمه بۆ دابه‌شـکردنی 165 ملیۆن دۆلار به‌خشیش سه‌روو موچه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشـتیـیه‌کانی کۆمپانیاکه. له کاتێـکدا پاره‌ی به‌هاناچوونی فیدراڵیـیان وه‌رگرتووه.
وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا تیموثی کێثنه‌ر گوتبووی AIG ناچار ده‌کرێت بڕی ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه به حکومه‌ت بۆ قه‌ربووکردنی باجده‌ران.
له بابه‌تێـکی ڕۆژنامه‌ی واشـنتن پـۆست لیدی گوتی درک به تووڕه‌بوونی خه‌لکی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌که‌دا گوتیشی AIG پاره‌ی سه‌ر موچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره گشـتیـیه‌کانی ئێجگار که‌مکردۆته‌وه و به‌ڵێنی داوه به شـێوه‌ی جیاواز پاره‌که به حکومه‌ت بداته‌وه، وه گواسـتنه‌وه‌ی سـامانی به‌ها گران و هه‌روه‌ها داخسـتنی یه‌که‌یه‌کی به‌رهه‌مه دارایی‌یه‌کانی.