ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی پاکسـتان نه‌واز شه‌ریف ده‌ڵێت ئه‌و به‌رپه‌رچی فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رکردنه‌که‌ی له مه‌ڵه‌که‌یدا له لاهور داوه‌ته‌وه، هاوکاتی ئه‌وه‌ی به هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ری دژ به حکومه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به هه‌زاران له لایه‌نگرانی به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف له ناوه‌ندی شـاری لاهور خۆپـیشـاندانێـکیان سـازکرد و تیایدا ئاڵایان شـه‌کانده‌وه و به‌ردیان گرته هێزه‌کانی ئاسایش، ئه‌مه‌ش به توندترین پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت داده‌نرێت له ماوه‌ی ئه‌و پـێنج ڕۆژی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی‌یانه‌دا.
هێزه‌کانی پـۆلیس گازی فرمێسـک ڕێژ و ماشێـنی زرێپـۆشـیان بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێنا، وه‌لێ خۆپـیشـانده‌رانیش هه‌ر له‌سه‌ر چالاکیـیه‌کانی خۆیان به‌رده‌وام‌بوون.
به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف‌یش لای خۆیه‌وه داوای لێ‌کردن ڕێـپـێوانێـکی درێژ به‌ره‌و ئیسلام ئابادی پایته‌خت سـازبکه‌ن بۆ داواکردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادوه‌رانی دادگای باڵا ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆکی پـێشـوو په‌روێز موشه‌ڕه‌ف له‌سه‌ر کاره‌کانیان لابران.
به‌رپـرسـانی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌ڵێن پـۆلیس فه‌رمانی 3 ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان به‌سه‌ر نه‌واز شه‌ریف و براکه‌یدا دا.
به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به نایاسایی دانا و له کاروانێـکی ئۆتۆمبیل‌دا ماڵه‌که‌ی خۆی به‌جێهێشت.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا باری نیوهاوس له ئیسلام ئاباده‌وه ڕاپـۆرتێـکی ناردووه و هاوکارمان ناسکه زاده به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.