به‌رپـرسـانی له‌شـکری تورکی ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا چه‌ند ئامانجێـکی سه‌رهه‌ڵـداوانی کوردی تورکیای له باکوری عێراق بۆمباران کردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌فسه‌ری پایه به‌رزی تورکی مه‌تین گۆراک وته‌بێژی له‌شـکری ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجامدرا و کرابووه سه‌ر ناوچه‌ی زابی نزیک سـنووری تورکیا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هێزه‌کانی تورکیا زۆر جار په‌لاماری بنکه‌کانی چه‌کدارانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانی ناسـراو به په‌که‌که ده‌دات. هه‌روه‌ها له‌شـکری تورکیا وا بۆ ماوه‌ی سـاڵێـکه هه‌ڵـمه‌تێـکی له‌شـکری چڕی له دژی ملیشـیاکانی په‌که‌که له باکوری عێراق ئه‌نجاداوه. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ش په‌رله‌مانی تورکیا له سـاڵی 2007 دا په‌ڕینه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا بۆ نێو باکوری عێراق و به‌زاندنی سـنووری نێوان هه‌ردوو وڵاتی په‌سه‌ندکرد و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی تورکی له مانگی 10 ی سـاڵی ڕابردووشـدا مۆڵه‌تی به‌زاندنی سـنووری عێراقی بۆ یه‌ک سـاڵی دیکه بۆ سـوپای تورکی درێژکرده‌وه.