Accessibility links

بازاڕه‌کانی بۆرسه‌ له‌ ئاسـیا ده‌بوژێنه‌وه‌


بۆرسه‌کانی ئاسـیا گه‌شـاونه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌مێـکدا وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه‌ خۆشـحاڵیـیان ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ نیشـانه‌کان له‌ ژاپـۆن و چینه‌وه‌ له‌ ڕووی خسـتنه‌گه‌ڕی پـێوانه‌ی زیاتری بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریـیه‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵه‌ باشـه‌کانی ئابووری ئه‌مریکا.

ڕۆژی هه‌ینی بۆرسه‌ی نیکای ژاپـۆنی به‌ ڕاده‌ی له‌ سه‌دا پـێنج خاڵ زیاتر له‌ ڕۆژی ڕابردوودا داخرا، هاوکات بۆرسه‌کانی سیدنی و هۆنگ کۆنگ به‌ ڕاده‌ی زیاتر له‌ سه‌دا سێ خاڵ داخران.

ئاڵوگۆڕی سه‌هه‌م و سه‌نه‌د زیادبوونی به‌خۆوه‌ بینی پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپـۆنی تاراۆ ئاسو پـلانێـکی نوێی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری ڕاگه‌یاند، هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانی چین به‌ڵێنی دا که‌ هه‌نگاوی زیاتر بگرێته‌به‌ر بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌که‌ی.

ئه‌م جۆش‌وخرۆشه‌ی ئاسـیا دوابه‌دوای گه‌شـاندنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی واڵ سـتریتی ئه‌مریکا دێته‌ ئاراوه‌ که‌ تیایدا سێ بۆرسه‌ی سه‌ره‌کی به‌ ڕاده‌ی له‌ سه‌دا چوار بۆ له‌ سه‌دا سێ خاڵ ئاسـتی ئاڵوگۆڕی سه‌هه‌م و سه‌نه‌دی زیادکردبوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG