دادگایه‌کی به‌غدای پایته‌ختی عێراق بڕیاری زیندانی سێ سـاڵی بۆ ڕۆژنامه‌وانێـکی عێراقی ده‌رکرد ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا پـێـڵاوه‌کانی کرتبووه سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مریکا جۆر ج ده‌بلیو بوش به تاوانی سـووکایه‌تی‌پـێـکردنی سه‌رکرده‌یه‌کی بیانی. بڕیاره‌که خۆپـیشـاندانی له لایه‌ن لایه‌نگرانی ئه‌لزه‌یدی‌یه‌وه ورووژاند.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی دادگایی‌کردندا مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی نکۆڵی له‌و تاوانانه کرد و پارێزه‌ره‌که‌ی گوتی ئه‌و بڕیاره ئیسـتیئناف ده‌کاته‌وه.
له مانگی دووی ڕابردوودا دادوه‌رێـک دادگایی‌کردنی ئه‌لزه‌یدی داواخسـتبوو بۆ لێـکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ به‌ڕێز بوش له سه‌ردانێـکی ڕه‌سمی عێراقدا بووبێت له کاتی ئه‌و ڕووداوه‌دا له مانگی دوانزه‌ی ڕابردوودا.
مانگی ڕابردوو ئه‌لزه‌یدی ڕایگه‌یاندبوو که گوته‌کانی سه‌رۆک سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتن به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی سـارده‌وه که هه‌ر وه‌کو خۆی ده‌ڵێت زۆربوو پاش چه‌ند سـاڵێـک له شـه‌ڕ و وێرانکردن له دوای داگیرکردنی عێراق له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌لزه‌یدی ڕایگه‌یاند ئه‌و کاره‌ی به‌رپه‌رچێـکی ئاسایی بووه و هه‌ر هاوڵاتیـیه‌کی تری عێراقیش ئه‌و کاره‌ی ده‌کرد.
شـایانی باسه له‌وه‌ته‌ی مانگی دوانزه‌ی ڕابردووه‌وه ئه‌لزه‌یدی له زینداندایه کاتێـک له میانه‌ی کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی و سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مریکا جۆرج ده‌بلیو بوش ڕۆژنامه‌وان مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی پـێـڵاوه‌کانی گرتبووه به‌ڕێز بوش.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سـنوور ژان فڕانسـوا ژولیا به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند که ئه‌و کاره‌ی ئه‌لزه‌یدی مایه‌ی زیندان‌کردن نه‌بووه.
هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ ژان فڕانسـوا ژولیا کردبوو، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:29 خوله‌كه.