پارێزه‌رانی پاکسـتان و بزاڤکارانی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌سـتیان‌کردووه به ڕێـپـێوانێـکی چوار ڕۆژی له دژی حکومه‌ت وه‌کو سه‌رپـێـچی‌کردنێـک له سه‌رکوتکردنی حکومه‌ت بۆ خۆپـیشـانده‌ران و قه‌ده‌غه‌کردنی ڕێـپـێوان.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پـۆلیسی پاکسـتان له که‌راچی به ده‌یان خۆپـیشـانده‌رانیان ده‌سـتگیرکرد هاوکاتی ده‌سـتپـێـکی ڕێـپـێوانی نیشـتیمانی. هه‌روه‌ها له شـاره‌کانی لاهور و کوتا خۆپـیشـاندان ڕوویداوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارێتی پاکسـتان به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ریان ده‌سـتگیرکرد و خۆپـیشـاندانیشـیان له دوو هه‌رێمی سه‌ره‌کی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌کردووه.
ئه‌م خۆپـیشـاندانه وه‌کو دژایه‌تی‌کردنی حکومه‌تی سه‌رۆک عاسف عه‌لی زه‌رداری ده‌کرێت، هه‌روه‌ها گومان سه‌باره‌ت به سه‌قامگیری حکومه‌ته‌که‌ی ده‌هێنێته کایه‌وه پاش یه‌ک سـاڵ له دامه‌زراندنی.
خۆپـیشـانده‌ران داوایان له به‌ڕێز زه‌رداری کردووه که سه‌رۆکی پـێشـووی دادگای باڵا ئیفتیخار محه‌مه‌د چاودری بخاته‌وه سه‌ر کار، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆکی پـێشـووی پاکسـتانه‌وه له‌سه‌ر کار لابرابوو.
شـایانی باسه له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌ی ڕابه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووتری پاکسـتان نه‌واز شه‌ریف له حکومه‌تی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی کشـابۆوه.
مانگی ڕابردوو گرژی و ئاڵۆزی سـیاسی ئه‌وه‌نده‌ی تر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌ک به‌ڕێز شه‌ریف و براکه‌ی له وه‌رگرتنی پـۆسـتی گشـتی به‌ربه‌ست کردبوو.