ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆک باراک ئۆباما ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خۆی به‌جێ‌گه‌یاند که له ده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا دابووی، ئه‌ویش لابردنی ئه‌و به‌ربه‌سـتانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک بوش له مانگی هه‌شتی سـاڵی 2001 وه له به‌رده‌م یارمه‌تی دارایی فیدراڵی بۆ توێژینه‌وه‌کانی سه‌ر خانه‌کانی ژیان (Stem Cells) داینابوون.
بۆ زانینی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م خانانه‌ی ژیان هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر هه‌ڤاڵ سه‌عدوڵڵا دکتۆر له نه‌خۆشـخانه‌ی Washington Hospital Center کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:28 خوله‌كه.