ڕابه‌ری ڕۆحی تبتیـیه‌کان ده‌لای لاما حکومه‌تی چینی به کوشـتنی سه‌دان هه‌زار له هاوڵاتیـیانی تبتی له هه‌رێمی هیمالایا تۆمه‌تبار کردووه و ده‌ڵێت حکومه‌تی چین ئه‌و هه‌رێمه‌ی کردۆته" دۆزه‌خ."
له وتاره‌که‌یدا به بۆنه‌ی په‌نجاهه‌مین سـاڵیادی ڕاپه‌ڕینی تبتیـیه‌کان له دژی حوکمڕانی چینی، ده‌لای لاما گوتی له ماوه‌ی 50 سـاڵی ڕابردوودا حوکمڕانی چین ئازار و ێرانکاری به‌سه‌ر خاک و هاوڵاتیـیانی تبتیدا هێناوه.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا ڕابه‌ری ڕۆحی تبتی گوتیشی سـیاسه‌ته سه‌رکوتکاریـیه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌ڵـمه‌تی ئه‌نجامدانی توندوتیژی، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن حکومه‌تی چینه‌وه له میانه‌ی داگیرکردنی هه‌رێمی تبتدا ئه‌نجامی‌داوه هاوڵاتیـیانی هه‌رێمه‌که‌ی دووچاری ئازار و دژواری و ناڕه‌حه‌تیـیه‌کی زۆر کردووه و دۆزه‌خی پـیشـانی هاوڵاتیـیانی هه‌رێمه‌که داوه.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه ئه‌م تێبینی‌یه توند ئامێزه‌ی ده‌لای لاما له دژی چین به خێرایی له لایه‌ن به‌رپـرسـانی چینه‌وه به لاوه نرا و بایه‌خی پـێـنه‌درا. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگه‌یاند چین وه‌ڵامی وته‌ی نادوروست و درۆکانی ده‌لای لاما ناداته‌وه.