حکومه‌تی سـودان ڕێـبه‌رێـکی ئۆپـۆزیسـیۆن ئازاد کرد. حه‌سه‌ن ئه‌لتورابی سه‌رۆکی پارتی کۆنگره‌ی میللی له مانگی یه‌کدا ده‌سـتگیرکرابوو پاش ئه‌وه‌ی داوای له عومه‌ر ئه‌لبه‌شیری سه‌رۆکی سـودان کردبوو تا خۆی بداته ده‌ست دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کان له لاهای.
له‌و باره‌یه‌وه دێرێک کیلنه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له نایروبی پایته‌ختی کینیاوه ڕاپـۆرتێـکی ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:44 خوله‌كه.