کاربه‌ده‌سـتانی فڕین و که‌شـتیـیه ئاسـمانیـیه‌کان له ئۆگه‌ندا ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه فڕۆکه‌یه‌ک پاش ماوه‌یه‌کی کورت له فڕینی له فڕۆکه‌خانه‌ی عه‌نتیبه نێوده‌وڵه‌تی گڕی تێبه‌ربووه و که‌وتۆته ناو ده‌ریاچه‌ی ڤیکتۆریاوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شـڵێن به لایه‌نی که‌م 10 که‌س له ڕووداوه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
فڕۆکه‌که له جۆری بارهه‌ڵـگر بوو و به‌ره‌و مه‌قادیشـۆی پایته‌ختی سـۆماڵ فڕیبوو.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری بوروندی ده‌ڵێن سێ ئه‌فسه‌ریی پایه به‌رزیان له فڕۆکه‌که‌دا بوون که یه‌کێکیان پله‌ی ژه‌نه‌ڕاڵی هه‌بووه و یه‌کێکی دیکه‌شـیان ئه‌فسه‌ری سێ ئه‌ستێره بووه.
شـایانی باسه ئۆگه‌ندا و بوروندی پـێداویستی و کۆمه‌که له‌شـکریـیه‌کان ده‌گه‌یه‌نه هێزه‌کانی ئاشـتی پارێزی یه‌کێتی ئه‌فریکا له سـۆماڵ.
گوته‌بێژی پـۆلیسی ئۆگه‌ندا (Judith Nabakooba) ده‌ڵێت تا ئێستا هۆی که‌وتنی فڕۆکه‌که ده‌ستنیشـان نه‌کراوه.
شـایانی باسه که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه له ئه‌فریکا ڕووداوێـکی نائاسـایی نیـیه، ئه‌ویش به‌هۆی فڕینی ژماره‌یه‌کی زۆری فڕۆکه‌ی کۆن و یان ئه‌و فڕۆکانه‌ی ئه‌مه‌نده فڕیون که چیتر به که‌ڵکی که‌شـتیـیه ئاسـمانیـیه‌کان نایه‌ن.