Accessibility links

ئه‌مریکا به‌ نیازه‌ 12 هه‌زار سه‌ربازی خۆی له‌ عێراق که‌م بکاته‌وه‌


له‌شـکری ئه‌مریکا ده‌ڵێت تا کۆتایی مانگی نۆ 12 هه‌زار سه‌ربازی خۆی له‌ عێراق ده‌کشـێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شـێـک له‌ به‌رنامه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌وه‌ی بڕیاره‌ تا مانگی هه‌شتی سـاڵی 2010 ته‌واوی هێزه‌کانی له‌ عێراق بکشـێـنێته‌وه‌.

کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن به‌مه‌ش ژماره‌ی هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق له‌ 14 تیپه‌وه‌ بۆ 12 تیپ که‌م ده‌کرێته‌وه‌.

هاوکات کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا 4 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانیش له‌ عێراق ده‌کشـێنه‌وه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به‌هۆی هێرشـێـکی خۆکوژی به‌ لایه‌نی که‌م 28 که‌س له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌کادیمیای پـۆلیس له‌ به‌غدا گیانیان له‌ده‌سـتدا.

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی که‌م 57 که‌سی تریش له‌ هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشـه‌ممه‌دا برینداربوون.

پـۆلیس ده‌ڵێن هێرشـبه‌ره‌که‌ به‌ مۆتۆر سـایکلێـک بوو که‌ که‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی له‌ نێو ڕیزی ئه‌و که‌سـانه‌دا ته‌قانده‌وه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌کادیمیای پـۆلیس وه‌سـتابوون.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ گروپێـکی یارمه‌تی بنکه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌ڵێت ڕه‌وشی ژنان له‌ عێراق له‌ حاڵه‌تێـکی خراپدایه‌ سه‌ره‌ڕای که‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ وڵاته‌که‌دا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG