به مه‌به‌سـتی زه‌مینه‌خۆش‌کردن بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی فه‌له‌سـتینی سه‌لام فه‌یازی سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌له‌سـتینی ده‌سـتی له‌کاره‌که‌ی کێشـاوه‌ته‌وه.
به‌ڕێز فه‌یاز ئه‌مڕۆ شه‌ممه پـێشـنیازی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی پـێشـکه‌ش به مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌له‌سـتینی کرد و داوای دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووه‌ی فه‌له‌سـتینی کرد، ئه‌وه‌ی پـێشـبینی ده‌کرێت له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا پـێـکبهێنرێت، ئه‌و ده‌مه ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌که‌ی کاری پـێـده‌کرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌له‌سـتینی به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی وتووێـژه‌کانی هاوبه‌شیکردنی ده‌سه‌ڵاتی نێوان مه‌حمود عه‌باس و گرووپی میلیشـیای حه‌ماسی نه‌یاری دێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سه‌رۆکی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس دوای ئه‌وه‌ی گرووپی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی له سـاڵی 2007 دا کۆنتڕۆڵی که‌رتی غه‌ززه‌ی کرد، دوای ئه‌وه سه‌لام فه‌یازی به سه‌رۆک وه‌زیران ده‌سـتنیشـان کرد.
گرووپی میلیشـیاکانی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی به‌رده‌وام داوایان کردووه تا به‌ڕێز سه‌لام فه‌یاز ده‌سـتبه‌رداری پـۆسـته‌که‌ی بـبێت و ئه‌مڕۆ گرووپی ناوبراو ڕایگه‌یاند حکومه‌ته‌که‌ی سه‌لام فه‌یاز نایاسایی و نا ده‌سـتوریـیه.