Accessibility links

هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان

  • موعته‌به‌ر که‌ریم

په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌ بنچینه‌دا ڕێـکه‌وتووه‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی له‌ 9 ی مانگی پـێـنج به‌ڕێوه‌بچن، که‌ یه‌که‌م جاره‌ ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه‌ بکرێت له‌وه‌تای 2005 وه‌، ئه‌م ڕۆژه‌ گرنگی مێژوویی بۆ کورده‌کان هه‌یه‌، چونکه‌ یه‌که‌م جاریش هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ هه‌مان ڕێـکه‌وت له‌ 19 ی مانگی پـێـنجی 1992 به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م هه‌فته‌یه‌ تیشـک ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌.‌ به‌شـداری دوو پارتی سه‌ره‌کی و ده‌سه‌ڵاتداری کوردســتان، واته‌ یه‌کێتی و پارتی. ئه‌رکه‌ قورسه‌کانی ڕووبه‌ڕووی په‌رله‌مان ده‌بێت له‌ هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کان و چاره‌نووس‌سـازه‌کان له‌ په‌یوه‌ندی به‌ حکومه‌تی به‌غدا له‌ چوارچێوه‌ی عێراق فیدراڵ دا.

هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان به‌ڕێوه‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که‌ بوون:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره‌، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
شیروان حه‌یده‌ری، سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی و سه‌رۆکی فراکسـیۆنی پارتی دیموکراتی کوردسـتان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 48:21 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG