Accessibility links

پانۆراما: هه‌ژده‌ سـاڵ له‌ پاش ڕاپه‌ڕین


هه‌ژده‌ سـاڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا ڕه‌ت‌ده‌بێت که‌ تیایدا ته‌واوی شـار و شـارۆچکه‌کانی کوردسـتانی عێراقێ له‌ شـارۆچکه‌کانی به‌دره‌ و جه‌سـانی باشوری ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌ تا زاخۆی پـرا ده‌لال ڕاپه‌ڕین و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بووبێت خۆیان له‌ کۆت و به‌نده‌کانی ڕژێمه‌که‌ی پـێشـووی عێراق ڕزگارکرد. ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی سـاڵی 1991 ی کورده‌کان شـارۆچکه‌ی ڕانیه‌ بوو، وه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ شـار و شـارۆچکه‌کانی تری ده‌گرته‌وه‌ و تا ئه‌وه‌بوو سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی 20 ی سێی سـاڵی 1991 به‌شـێـکی زۆری شـاری که‌رکوکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وتیش له‌ دامه‌زراوه‌کانی پارتی به‌عسی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌وسـای عێراق پاک‌کرایه‌وه‌.

به‌ر له‌ کورده‌کان، پـێشـتر شیعه‌ ئاینزاکان له‌ باشوری عێراق دوای شـکسـته‌ گه‌وره‌که‌ی له‌شـکری عێراق له‌ شـه‌ڕی که‌نداودا ڕاپه‌ڕین.

هه‌ل‌ومه‌رجه‌کانی پاش شه‌ڕی که‌نداو و ڕاپه‌ڕینی کورده‌کان زه‌مینه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیـکردنی خۆی له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا هێنایه‌ کایه‌، وه‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژووی خۆیاندا له‌ پاش کشـانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن کورده‌کان یه‌که‌م په‌رله‌مانی خۆیان هه‌ڵـبژارد و به‌ دواشـیدا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان دامه‌زرا.

هه‌ر له‌ یه‌که‌م سـاڵی پاش ڕاپه‌ڕینیشه‌وه‌ گوتاره‌ سـیاسیـیه‌کانی لایه‌نه‌ کوردیـیه‌کانی باشوری کوردسـتان به‌ جۆرێـک بوو که‌ هه‌ریه‌که‌ و خۆی به‌ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌زانێ و باس ته‌نها له‌ باسـکردنی ڕۆڵی پـێشـه‌نگانه‌ بوو له‌ ڕاپه‌ڕیندا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG