Accessibility links

به‌رپـرسـان ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما سه‌ودایه‌کی ده‌رباره‌ی سـیسـتمی موشـه‌کی پـێـشکه‌شی ڕووسـیا کردووه‌


به‌رپرسـانی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باراک ئۆباما ده‌ڵێن سه‌رۆکی ئه‌مریکا سه‌ودایه‌کی سـه‌باره‌ت به‌ پـلانی مشـتومڕ له‌سه‌ری دابه‌سـتنی سـیسـتمی موشه‌کی به‌رگری ئه‌مریکایی پـێشـکه‌ش به‌ ڕووسـیا کردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن به‌ڕێز ئۆباما سه‌وداکه‌ی که‌ له‌ نووسـراوێـکدا له‌ سه‌ره‌تای مانگی پـێشـوودا پـێشـکه‌شی کردبوو درایه‌ ده‌سـتی هاوتای ڕووسـیایی دمیتری مێدڤێدێڤ.

له‌ نامه‌که‌یدا بۆ سه‌رۆکی ڕووسـیا باراک ئۆباما داوای تاوتوێ‌کردنه‌وه‌ پـلانی دابه‌سـتنی سـیسـتمی موشـه‌کی به‌رگری ئه‌مریکایی له‌ ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات کردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی مۆسـکۆ یارمه‌تیدانی ئێران له‌ به‌رهه‌مهێنانی موشـه‌کی مه‌ودا درێژ ڕابگرێت.

ئه‌وه‌ی شــایانی باسه‌ ڕووسـیا په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئابووری و له‌شـکری خۆی له‌گه‌ڵ تاراندا بره‌و پـێداوه‌ و هه‌روه‌ها ڕووسـیا به‌رهه‌ڵـسـتی له‌ هه‌ڵـوێسـتی توند ئامێزی ئه‌مریکای به‌رامبه‌ر ئێرانیش کردووه‌.

ڕووسـیا هێشـتا وه‌ڵامی پـێشـنیازه‌که‌ی واشـنتنی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌.

بڕیاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسـیا سـێرگی لاڤرۆڤ له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئاینده‌ له‌ جنێڤ چاوی به‌ هێله‌ری کلنتنی هاوتایی ئه‌مریکایی ده‌که‌وێت وتووێـژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پـلانی دامه‌زراندنی سـیسـتمی موشه‌کی به‌رگری ئه‌مریکایی له‌ ئه‌وروپا بکات.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ له‌ 2 ی مانگی چواری ئه‌مسـاڵدا سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له‌ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ مێدڤێدێڤی سه‌رۆکی ڕووسـیا کۆبـبێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG