ڕۆژی دووشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی گفتوگۆیه‌کی خۆی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن کووپه‌ر فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی به‌ریتانیا له عێراق بڵاوکرده‌وه. تیایدا ژه‌نه‌ڕاڵ کووپه‌ر گوتبووی ئێـسـتا دیموکراسی له عێراقدا ڕه‌گی داگوتیوه و ئه‌لقاعیده‌ش له‌وێ شـکسـتی هێناوه. گوتیشی تا مانگی حه‌وت کاتێـک هێزه‌کانی به‌ریتانیا ده‌کشێنه‌وه ئه‌و وڵاته له ڕه‌وشێـکی باشـدا ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌م تێڕوانینانه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن کووپه‌ر و ئاسـتی دیموکراسی له عێراق و ئه‌و کۆسـپانه‌ی له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپـێشـچوونی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ یوسف گۆران جێـگری سه‌رۆکی لێـکۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی کوردسـتان بنکه له سـلێمانی کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:56 خوله‌كه.