Accessibility links

له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ژماره‌ی ده‌سـتگیرکراوان له‌ عێراق هاتۆته‌ خوارێ


له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ژماره‌ی ده‌سـتگیرکراوان له‌ ناو زیندانه‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق بۆ که‌متر له‌ 14 هه‌زار هاتۆته‌ خوارێ له‌ کاتێـکدا له‌ سـاڵی 2007 گه‌یشـتبووه‌ 26 هه‌زار که‌س.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌ ئاسایشـیـیه‌ی له‌ 1 ی مانگی یه‌که‌وه‌ کاری پـێـده‌کرێت ده‌ستگیرکراوه‌کان ئازادکراون یان ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌کانی عێراق کراون.

هه‌روه‌ها له‌شـکر گوتی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای مانگی ڕابردووه‌وه‌ ڕۆژانه‌ 50 زیندانی ئازادکراون.

شـایانی باسه‌ له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا چیدی ناتوانێت گومانباران به‌بێ تاوان ده‌سـتگیر بکات هه‌ر وه‌کو چۆن له‌ دوای داکیرکردنی عێراقه‌وه‌ له‌ سـاڵی 2003 ده‌یکرد. به‌پـێی ڕێـکه‌وتنـنامه‌که‌ ده‌بێت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌موو ئه‌و ده‌ستگیراوانه‌ بداته‌وه‌ ده‌سـت عێراقیـیه‌کان که‌ تۆمه‌تیان له‌سه‌ره‌ و ئه‌وانی دیکه‌ش ئازاد بکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG