کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵـێـک چه‌کداری نه‌ناسـراو ته‌قه‌یان له پاسـێـک کردووه که تیپـی کرێکێتی سریلانکی هه‌ڵـگرتبوو، له ئاکامدا 8 که‌س کوژراون و به لایه‌نی که‌م 6 یاریزانیش برینداربوون.
سه‌رۆکی پـۆلیسی شـاری لاهور (حه‌بیبوور ڕه‌حمان) گوتی به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 12 چه‌کدار به ڕۆکێت و نارنجۆک و چه‌کی ئۆتۆماتیکیـیه‌وه هێرشـیان کرده سه‌ر کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی تیپه‌که له نزیـک یاریگای گه‌دافی شـاره‌که. سه‌رۆکی پـۆلیس په‌لاماره‌که‌ی به هێرشـێـکی تێرۆریستی ناوزه‌دکرد، گوتیشی گه‌ڕان و پـشـکنین به دوای ئه‌و چه‌کدارانه ده‌سـتیپـێـکردووه.
ته‌له‌فیزیۆنی پاکسـتان پـیشـانیدا چۆن چه‌کداره‌کان به شه‌قامه‌کاندا ڕایان ده‌کرد و ته‌قه‌یان له ماشـێنه‌کان ده‌کرد.
شـۆفێری پاسه‌که که پاکسـتانیـیه گوتی چه‌کداره‌کان یه‌که‌م جار ته‌قه‌یان له سێ ئۆتۆمبیله‌که‌ی پـۆلیسی پـێشـمانه‌وه کرد به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه له پاسه‌که‌مان بکه‌ن.
سه‌رۆکی سریلانکا ماهیندا ڕاجاپاکس هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و به په‌لامارێـکی نامه‌ردانه ناوزه‌دی کرد، وه فه‌رمانی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌شی دا ده‌سـتبه‌جێ به‌ره‌و پاکسـتان بڕوات تا یارمه‌تی تیپه‌که بدات له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به زووترین کات بۆ وڵات.