سه‌ربازه یاخیبووه‌کان له گینیا بیسـاو سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان جواو بێرناردۆ فیـێرایان کوشـتووه، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی سه‌رکرده‌ی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی تیادا کوژرا.
سه‌ربازانی سه‌ر به (تاگمێ نا وای) سه‌رۆکی هێزه چه‌کداره‌کان ئه‌وه‌ی له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کوژرا به‌ربه‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه په‌لاماری کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیـیان دا و ته‌قه‌یان له سه‌رۆک جواو بێرناردۆ فیـێرا کرد له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی هه‌ڵـهاتنی دابوو.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا له ڕێگه‌ی ڕادیۆی ده‌وڵه‌ته‌وه له‌شـکر گوتی بارودۆخه‌که له ژێر کۆنتڕۆڵدایه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه دا که هیچ لێـخۆشـبوونێـک له‌گه‌ڵ که‌سـانی تاڵانکار و گێره‌شـێوێن ناکرێت.
هه‌روه‌ها له‌شـکر گوتی ڕێز له ده‌سـتور و دیموکراتیـیه‌تی وڵاته‌که ده‌گرێت. به‌پـێی ده‌سـتور ده‌بێت سه‌رۆکی په‌رله‌مان ڕایموندۆ پـێڕێرا ده‌سه‌ڵاتی وڵات بگرێته ده‌ست تا له ماوه‌ی که‌متر له 60 ڕۆژدا هه‌ڵـبژاردن ئه‌نجام‌ده‌درێت.
له‌و باره‌یه‌وه سکه‌ت ستێرنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ڕۆژئاوای ئه‌فریکا ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان خالید فه‌تاح به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:30 خوله‌كه.