Accessibility links

مێزگردێـک ده‌رباره‌ی پـلانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ کشـانه‌وه‌ له‌ عێراق


له‌ مێزگردی ئه‌مڕۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گفتوگۆ له‌سه‌ر پـلانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌که‌ین بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق و هێشـتنه‌وه‌ی تا 50 هه‌زار سه‌رباز له‌ عێراقدا له‌ پاش 31 ی هه‌شتی سـاڵی 2010 وه‌.

ڕاگه‌یاندنی ئه‌م پـلانه‌ له‌ میدیاکانی ڕۆژئاوایی‌دا هه‌م نیگه‌رانی و هه‌میش گه‌شبینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ ناو عێراقیشـدا کاردانه‌وه‌کان جۆراوجۆرن.

ئینجا بۆ تیشـک خسـتنه‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ مێزگردی ئه‌مڕۆ میوانداری هه‌ر یه‌ک له‌:
قادر عه‌زیز، سـکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 16:52 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG