سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێت له پـێناو گه‌شه‌پـێـدان و به‌ره‌و پـێشـبردنی پـیشه‌سـازی نه‌وت له عێراقدا، عێراق پـێویسـتی به پـسـپـۆڕی و شـاره‌زایی بیانی هه‌یه.
ڕۆژی هه‌ینی نوری ئه‌لمالیکی به ئاماده‌بووانی کۆنفرانسی پـسـپـۆڕانی نێونه‌ته‌وه‌یی گوت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وت ته‌نها سه‌رچاوه‌ی داهاتی عێراقه هه‌ر بۆیه له پـێناو بره‌ودان و گه‌شه‌دان به بواره‌کانی دیکه‌ی وڵات وه‌ک کشـتوکاڵ و پـیشـه‌سـازی ده‌بێت به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی و هه‌روه‌ها بڕی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی زیاد بکات.
به‌ڕێز مالیکی له وته‌که‌یدا گوتیشی به‌غدا پـێویسـتی زۆری به پـسـپـۆڕی ده‌ره‌کی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه داهاتی نه‌وتی عێراق پـتر له 90% بوجه‌ی عێراق دابین ده‌کات، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی نرخه‌کانی نه‌وت له 147 دۆلار بۆ پـۆشـکه‌یه‌ک نه‌وت بۆ که‌متر له 50 دۆلار ئه‌م کاره زیانی گه‌وره‌ی به داهاتی نه‌وتی عێراقی گه‌یاندووه.
هاوکات له میانه‌ی کۆنفرانسه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا به‌رهه‌م سـاڵحی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیران داوای چاوپـیادخشـاندنه‌وه‌ی به سـتراتیژی نه‌وتی عێراقیدا کرد. هه‌روه‌ها حسێن شه‌هرسـتانی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی ده‌ڵێت عێراق هه‌نووکه 2.3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.