ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق بۆ وتووێـژکردنی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیـیه دوو قۆڵیـیه‌کانی نێوان عێراق و ئێران وا ئێسـتا گه‌یشـتۆته تارانی پایته‌خت و هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی وه‌گڕخسـتنی سه‌رمایه‌ی ئێرانی له عێراق ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی ناوبراوی ناسـراو به IRNA ده‌ڵێت به‌ڕێز تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق به سه‌ردانێـکی سێ ڕۆژی گه‌یشـتۆته ئێران و پـێشـه‌وایی شـاندێـکی سـیاسی و ئابووری عێراقیش ده‌کات.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئێرانی ده‌شڵێت له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ وڵات جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراقی وا له‌گه‌ڵ چه‌ندان ڕابه‌ری باڵای ئێرانی‌دا کۆده‌بێته‌وه، له‌وانه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێران و عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێرانی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ که‌سـایه‌تی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ئایه‌توڵڵا ئه‌کبه‌ر هاشـمی ڕه‌فسـه‌نجانی سه‌رۆکی پـێشـووی ئێرانی.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه عێراق و ئێران له سـاڵانی هه‌شـتاکاندا جه‌نگێـکی وێرانکه‌ریان له دژی یه‌کتری ئه‌نجام دا، به‌ڵام له ده‌می هه‌ره‌سهێنانی ڕژێمی سه‌رۆکی پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێن په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان عێراق و ئێران به شـێوه‌یه‌کی به‌رچاو چاکبوونی به‌خۆوه بینیوه. هه‌روه‌ها ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت کۆمپانیایه‌کی ئێرانی به به‌های یه‌ک ملیار و نیو کۆنتراکتی عێراقی وه‌رگرتووه تاوه‌کو 5 هه‌زار خانووبه‌ره و 3 ئوتێل له شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق بنیادبنێت.