سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و تا کۆتایی مانگی هه‌شتی سـاڵی 2010 هه‌موو هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌کێشـێته‌وه.
به‌ڕێز ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی بۆ سه‌ربازانی مارینز ڕاگه‌یاند له که‌مپی له‌جوون که بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایه له ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلاینا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان.
سه‌رۆک ده‌ڵێت ڕه‌نگه نزیکه‌ی 50 هه‌زار سه‌رباز له عێراقدا بمێـنـنه‌وه بۆ مه‌شق و ڕاهێنان و هه‌روه‌ها شـه‌ڕی دژی تێرۆریزم. به‌ڵام گوتیشی ئه‌و نیازی هه‌یه تا کۆتایی سـاڵی 2011 هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بکێشـێته‌وه.
به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی هێشـتا ئاسایش له عێراقدا به‌رقه‌رار نه‌بووه و ڕۆژانی سه‌ختمان له به‌رده‌مدا ماوه، به‌ڵام گوتیشی ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا سه‌نگی بخاته‌وه سه‌ر ناوچه‌ی تری گرنگ، وه‌کو ئه‌فغانســتان و پاکسـتان.