وا بڕیاره له مانگی پـێـنجی داهاتوودا پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگدان له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بۆ هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت. له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێسـتای هه‌رێمی کوردسـتاندا که ڕێـکه‌وتنی سـتراتیژی نێوان دوو زلهێزه‌که‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له ئارادایه، هه‌رێم له‌گه‌ڵ نێوه‌ندا کۆمه‌ڵێـک کێشه و گرفتی هه‌ڵـپه‌سێراوی هه‌یه و چاودێرانی سـیاسیش پـێـیان وا نیـیه وا به زوویی ئه‌و هۆکارانه‌ی ئه‌م ئاڵۆزکاریـیانه‌یان لێـکه‌وتۆته‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن.
یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان که یه‌کێـکه له لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌و هه‌رێمه‌دا به قه‌یرانێـکی ئاڵۆزی نێوخۆیی خۆیدا ڕه‌ت‌ده‌بێت که به لای هه‌ندێـکه‌وه ئه‌و باره‌ی یه‌کێتی نیشـتیمانی تێـکه‌وتووه ده‌بێته ئه‌گه‌رێـک بۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت دواخسـتنی هه‌ڵـبژاردنه‌کان. له مانگی پـێـنجی داهاتوودا واده‌ی یاسایی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێسـتای هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ته‌واو ده‌بێت، له پاش ئه‌و ته‌واوبوونه ئه‌گه‌ر هه‌ڵـبژاردن نه‌کرێت چ شـتێـک ڕه‌وایی ده‌دات به درێژه‌پـێـدانی کاری ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێسـتا.
که‌م نین ئه‌وانه‌ی گله‌یی‌یان له په‌رله‌مانی ئێسـتا هه‌یه و به په‌رله‌مانێـکیان ناودێرکردووه که چالاک نیـیه و به‌دواداچوون لێـپـێـچینه‌وه ناکات، وه زیاتر به په‌رله‌مانێـکی حزبی باسی ده‌کرێت وه‌ک له‌وه‌ی په‌رله‌مانێـک بێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌کردنی خه‌ڵـکی ئه‌و هه‌رێمه.
میدیای کوردی که‌مته‌رخه‌می نه‌کردووه له باسـکردن و ئاماژه‌کردن به گه‌نده‌ڵی و کاریگه‌ریـیه نه‌گه‌تیڤیـیه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه به‌سه‌ر پـرۆسه‌ی سـیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که‌وه.
چوار حزبه‌که‌ی کوردسـتان و ڕاپـۆرته‌که‌یان، پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کان له نێوان لایه‌نه‌کاندا، ده‌نگدان به لیسـتی داخراو یان به لیسـتی کراوه، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌گه‌ر که‌میش بێت، به‌ڵام وه‌ک چاودێرانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق باسـیان کردووه کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌نگدانه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌کانیشـیه‌وه که له‌وانه‌شه وه‌ک ده‌گوترێت گۆڕانێـک له هاوکێشه‌ی سـیاسی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا بهێنێته کایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:19 خوله‌كه.