Accessibility links

300 پاسه‌وانی سـنوور له‌ به‌نگلادیش ده‌سـتگیرده‌کرێن


ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌نگلادیش ده‌ڵێن له‌ میانه‌ی هه‌ڵـمه‌تێـکدا بۆ ده‌سـتگیرکردنی یاخیبووان که‌ بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ مانگرتنێـکی خوێناویـیان سـازدابوو هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ 300 پاسه‌وانی سـنووریـیان ده‌سـتگیرکردووه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاسایش ده‌ڵێن زۆربه‌ی پاسه‌وانانی سـنوور بنکه‌ی سه‌ره‌کیـیان به‌جێـهێشـتووه‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ خۆیان به‌ده‌سـته‌وه‌ دابوو.

هاوکات ئه‌مڕۆ هه‌ینی زیاتر له‌ 130 ئه‌فسه‌ری سـوپای به‌نگلادیش بێ سه‌روشـوێنن و ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ که‌ له‌ لایه‌ن پاسه‌وانانی سـنووره‌وه‌ کوژرابن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێـکی له‌شـکری به‌نگلادیش ڕایگه‌یاند که‌ فه‌رمانده‌ی هێزی پاسه‌وانانی سـنوور جه‌نه‌ڕاڵ شه‌کیل ئه‌حمه‌د له‌ کاتی پـێـکداداندا کوژراوه‌.

شـایانی باسه‌ پاسه‌وانانی سـنوور هێزێـکی نیمچه‌ نیزامین ناسـراون به‌ تفه‌نگه‌کانی به‌نگلادیش.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به‌ ده‌یان ته‌رمی ئه‌فسه‌ری کوژراو له‌ بنکه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئه‌و هێزه‌ له‌ ده‌کای پایته‌خت و شـوێنه‌کانی دیکه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌. له‌ ئاکامی ئه‌و پـێـکدادانه‌ به‌ لای که‌م 40 که‌س هه‌تا ئێسـتا کوژراون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ هه‌واڵـیـیه‌کان ده‌ڵێن پـێده‌چێت ئه‌و ژماره‌یه‌ ڕوو له‌ زیادبوون بکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG