په‌رله‌مانی عێراق په‌ناپارێزی قانونی له‌سه‌ر ئه‌ندامێـکی عه‌ره‌بی سـوننه‌ی په‌رله‌مان لابرد بۆ زه‌مینه خۆشـکردن بۆ ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و ئه‌ندامه به تۆمه‌ته‌کانی ئه‌نجامدانی توندوتیژی ئاینزایی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق محه‌مه‌د ئه‌لداینی‌یان به‌ندکرد کاتێـک ویسـتبووی عێراق به‌ره‌و ئوردن به‌جێبهێڵێت. دواتر هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیان بۆ لابردنی په‌ناپارێزی ناقانونی له‌سه‌ر ناوبراو لابرد.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌لداینی نکوڵی له‌وه ده‌کات که ڕۆڵی هه‌بووبێت له سـازدانی زنجیره‌یه‌ک له کوشـتنکاری ئاینزایی و هێرشی تر له ناویاندا هێرشی سـاڵی 2007 بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق.
شـایانی باسه له کاسـێـتێـکی ڤیدیۆدا که هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی نیشـتیمانی په‌خش‌کرابوو برازایه‌کی ئه‌لداینی و یه‌کێـک له پاسه‌وانه‌کانی لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه و تیایدا برازاکه‌ی مامی تۆمه‌تبار ده‌کات به ده‌رکردنی فه‌رمان بۆ هێرشـکردنه سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسـا له زاری ئه‌لداینی‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که له‌و ڤیدیۆیه‌دا ئاشـکرایه ئه‌و دوو پـیاوه ئه‌شـکه‌نجه‌دراون.