میدیای ده‌وڵه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت وه‌زیری ناوخۆی ئێرانی سدیق مه‌حسوڵی سه‌ردانی به‌حره‌ینی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئاسایی بکاته‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندیـیانه‌ی به‌هۆی گومانی به‌رپـرسـێـکی ئێرانی له‌مه‌ڕ سه‌روه‌ری به‌حره‌ین په‌یوه‌ندیـیه‌کانی هه‌ردوو وڵاتی ئاڵۆزکرد.
له‌و باره‌یه‌وه ته‌له‌فیزیۆنی زمانحاڵی حکومه‌تی ئێرانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند دوێنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی وتووێـژی له‌گه‌ڵ شـای به‌حره‌ین حه‌مید بن عیسـا ئال خه‌لیفه کرد. به‌ڕێز مه‌حسوڵی وه‌زیری ناوخۆی ئێران سـتایشی په‌یوه‌ندیـیه دوو قۆڵیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی کرد.