سه‌باره‌ت به‌و گرفت و دژواریـیانه‌ی وا ڕووبه‌ڕووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بنه‌وه سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له میانه‌یوتاری ئه‌مشـه‌ویدا بۆ یاسـادانه‌ران و هه‌روه‌ها هاوڵاتیـیانی ئه‌مریکایی له‌و باره‌یه‌وه ده‌دوێت.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین وتاری سه‌رۆکی ئه‌مریکایی‌یه که تیایدا له به‌رده‌م دانیشـتنێـکی هاوبه‌شی کۆنگرسـدا ده‌رکه‌وێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌م وتاره‌ی ئه‌مشـه‌وی وه‌ک ده‌رفه‌تێـک بۆ دیاریکردنی بایه‌خه سه‌ره‌کیـیه‌کانی خۆی و هه‌روه‌ها پـلانه‌کانی ئابووری به‌کارده‌هێنێت.
هاوکات پـێشـبینیش ده‌کرێت سه‌رۆکی ئه‌مریکایی وتووێـژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ئاسایشی نیشـتیمانی بکات، به‌ڵام ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی وتاره‌که‌ی ئه‌مشـه‌وی تیایدا سه‌نگ ده‌خاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئابووری ئه‌مریکا.