Accessibility links

پـۆلیسی میسر 3 که‌س بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی قاهیره‌ ده‌سـتگیرده‌کات


پـۆلیسی وڵاتی میسـر ده‌ڵێت به‌ لانی که‌م 3 که‌سـیان ده‌سـتگیرکردووه‌ بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌کردن له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنی یه‌کشه‌ممه‌ که‌ نه‌وجه‌وانێـکی فه‌ره‌نسی تیادا کوژرا.

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له‌ ناو بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵغی قاهیره‌دا ڕوویدا کچـێـکی ته‌مه‌ن 17 سـاڵی فه‌ره‌نسـی تیادا کوژرا و به‌ لانی که‌م 24 که‌سی تریش بریندارن.

ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ نزیـک مزگه‌وتی حوسه‌ین له‌ خان ئه‌لخه‌لیلی ڕوویدا که‌ بازاڕێـکی مێژوویـیه‌ و شـوێنی سه‌ردانی گه‌شـتیارانه‌.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له‌ نێو برینداره‌کاندا خه‌ڵـکی فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌ و خه‌ڵـکی میسریش هه‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG