Accessibility links

بانۆراما: گرفته‌کانی ناو یه‌کێتی نیشـیمانی کوردسـتان


له‌ پاش ئه‌م کێشه‌ و گرفتانه‌ی له‌ ناو یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتاندا دروست بوون، ئایا ده‌کرێت بڵێن (ی.‌ن.‌ک) به‌ قه‌یرانێـکی مێژوویی خۆیدا ڕه‌ت ده‌بێت؟

یه‌کێتی نیشـتیمانی یه‌کێـکه‌ له‌و دوو لایه‌نه‌ سه‌ره‌کیـیه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌که‌ن، به‌ کۆمه‌ڵـێـک گرفتی ناوخۆیی خۆیدا ڕه‌ت ده‌بێت که‌ به‌ لای هه‌ندێ له‌ چاودێرانه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ قه‌یرانه‌ کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه‌. ئه‌م بارودۆخه‌ به‌ لای هه‌ندێـکه‌وه‌ ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی مێژوویی خۆی هه‌یه‌ و ده‌یگێڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌و فره‌ مینبه‌ریـیه‌ی یه‌کێتی له‌سه‌ر دروست بووه‌، هه‌ندێـکیش ڕایان وایه‌ شه‌ڕ شه‌ڕی کۆنه‌ قینه‌ و جارێـکی تر سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه‌. که‌میش نین ئه‌وانه‌ی له‌و بڕوایه‌دان گه‌نده‌ڵـیـیه‌کانی ناو هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و ناو لایه‌نه‌کانیش به‌ یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتانه‌وه‌ هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ سه‌رهه‌ڵـدان و یه‌کلایی نه‌بوونه‌وه‌ی کێشـه‌کان.

هه‌وڵه‌کان له‌ ناو مه‌کته‌بی سـیاسی یه‌کێتیدا به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردن، به‌ڵام چه‌ندێ ئه‌و هه‌وڵانه‌ سه‌رکوتوو ده‌بن، ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئاسـتی ئه‌و خواسـتانه‌ی بۆ چاکسـازی هه‌ن له‌ ناو خودی ئه‌م ڕێـکخراوه‌دا و خواست بۆ دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان و خواست بۆ ڕوونی و ئاشـکرایی بواری دارایی و خواست بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 10:20 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG