په‌رله‌مانی قیرغیزسـتان ده‌نگی له‌سه‌ر چۆڵـکردنی بنکه‌ی ئاسـمانی ماناس دا ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه به‌کارده‌هێنرێت و سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوو بۆ گه‌یاندنی که‌ل‌وپه‌ل و پـێـداویستی بۆ هێزه‌کانی هاوبه‌ندی ڕۆژئاوا، ئه‌وانه‌ی له ئه‌فغانسـتان ده‌جه‌نگن.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی قیرغیزسـتان به کۆی زۆرینه‌ی ده‌نگ پـشـتگیری له بڕیاری سه‌رۆکی وڵات کرمانبێگ باکایڤ کرد که کۆتایی به به‌کارهێنانی ئه‌و بنکه‌یه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکایی ده‌هێنێت.
له ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌ماندا 76 ئه‌ندام بڕیاره‌که‌یان په‌سه‌ندکرد و ته‌نها یه‌ک ده‌نگ دژی ڕاوه‌سـتا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه حزبی ئاکزۆلی زۆرینه‌ی نێو په‌رله‌مان حزبی سه‌رۆکی وڵاته لـێـپرسـراوانی قیرغیزسـتان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌ڕێز باکایڤی سه‌رۆکی وڵات گه‌ڵاڵه‌نامه‌که مۆربکات و حکومه‌ت فه‌رمانی چۆڵـکردنی بنکه ئاسـمانیـیه‌که بدات ئه‌وا ده‌بێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ماوه‌ی 180 ڕۆژدا بنکه‌که به‌جێـبهێڵت.
بنکه‌ی ئاسـمانی ماناس ته‌نها بنکه بوو له‌و هه‌رێمه‌دا که له ڕووی هێزه‌کانی ئه‌مریکایـیـدا واڵابوو، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی لۆجسـتی بوو بۆ گه‌یاندنی پـێداویسـتی و هێز بۆ هێزه‌کانی ئه‌مریکایی و هاوپه‌یمانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه گوتی واشـنتن ئاگاداری ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی قیرغیزسـتانه، به‌ڵام واشـنتن هێشـتا به فه‌رمی هیچ ئاگاداریـيه‌کی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته له لایه‌ن حکومه‌تی قیرغیزسـتانه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشـتووه.