ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک باراک ئۆباما گه‌وره‌ترین به‌رنامه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری له مێژووی ئه‌مریکادا مۆرکرد، ئه‌ویش ته‌رخانکردنی 787 ملیار دۆلار بۆ دروسـتکردنی کار و ڕاگرتنی زیادبوونی ڕێژه‌ی بێـکاری له وڵاته‌که‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان شـایان پاشـا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئابووریناس بێری بۆسۆرس کارمه‌ندی باڵا له ئنسـتـتیوتی برۆکینز له واشـنتن کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه.
بێری بۆسۆرس ده‌ڵێت ئه‌و به‌رنامه ئابووریـیه‌ی که سه‌رۆک باراک ئۆباما بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئابووری ئه‌مڕۆی ئه‌مریکا مۆری کردووه سێ بۆ چوار سـاڵی ده‌وێت تا کاریگه‌ری ده‌ربکه‌وێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:08 خوله‌كه.