سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت پـێویسته به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مریکا هێزه‌کانی خۆی له عێراق بکشـێنێته‌وه کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی کورد چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕی نێوان کورد و عه‌ره‌ب هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:40 خوله‌كه.